خەڵكی غەززە رووبەڕووی بژاردەی چۆڵكردن یان مردن بوونەتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، ئێستا دانیشتوانی غەززە رووبەڕووی دوو بژاردە بوونەتەوە كە بریتین لە چۆڵكردن، یاخود مردن.
ئۆلگا شیرفیكۆ وتەبێژی نوسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هەماهەنگی كاروباریی مرۆیی لەدوای هێرشە ئاسمانییە بەرفروانەكەی رۆژی شەممەی سەر غەززەوە رایگەیاند، شاری غەززە سزای مردنی بەسەردا سەپێنراوە، یان دەبێت دانیشتوانەكەی چۆڵی بكەن یان هەر لەوێ دەمرن.
ئاماژەی بەوەشدا، هەزاران هاووڵاتی ماندوو و ترساو لە جەنگ  فەرمانیان پێكراوە شارەكەی خۆیان چۆڵ بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group