نەوا-
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست میدیا ئێرانییەكان گەیشتوە، ئەبوفەزڵ شكارچی وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران وەك ئاماژەیەك بۆ جەنگی 12 رۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران وتویەتی كە توانا موشەكی و درۆن و بەرگرییەكانی ئێران دەستپێشخەری لە ئیسرائیل سەندۆتەوەو هێزە چەكدارەكانی ئێران بەخێرایی رێڕەوی بەهێزكردنی موشەكیان خێراتر كردوە.
ئەوەشی باسكردوە، هێزە چەكدارەكانی ئێران تواناكانی خۆیان زیادكردوە كە ئەمەش دوای دیاریكردنی خاڵە لاوازەكان و چارەسەركردنیەتی، ئامادەشن بۆ هەر روبەڕوبونەوەیەكی داهاتو لەگەڵ ئیسرائیلدا.
بەپێی ئاژانسی ینێتی ئیسرائیلییش كە لەسەر زاری بەرپرسێكی هێزی بەرگری ئیسرائیل بڵاویكردوەتەوە، نزیكەی 6 مانگ دوای شەڕی ئێران و ئیسرائیل ئێستا دەست بە بەرهەمهێنانی موشەكی بالیستیكی بەرفراوان كراوەتەوەو بەرنامەی موشەكیی تاران بەخێرایی چاكدەبێتەوە.