فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێنە هەمیشەیی

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
فالح ساری وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند، فەرمانبەرانی گرێبەست لە بودجەی داهاتودا دەكرێنە هەمیشەیی.
فالح ساری راشیگەیاندوە، وەزارەتەكەیان لە كاركردنی بەردەوامدایە تا داتاو زانیاریی پێویست كۆبكاتەوەو تێچوی دارایی پەیوەست بە دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست بەشێوەی هەمیشەیی ئەژمار بكات.
وتیشی، وەزارەت بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆسیەی گرێبەست و موچەی فەرمانبەراندا كردوەو كار بۆ جێبەجێكردنی سەرجەم پێداویستییە دارایی و تەكنیكییەكانیش دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group