بەرپرسێكی حكوسییەكان: وەڵامی توندی هەر هێرشێك دەدەینەوە كە بكرێتە سەرمان

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
محەمەد مفتاح بەڕێوەبەری كارەكانی سەرۆكی حكومەتی سەر بە حوسییەكان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، حوسییەكان وەڵامی هەر هێزێك دەدەنەوە كە دەستدرێژی بكاتە سەر یەمەن، هەروەها رێكاری توندیان گرتوەتەبەر بەجۆرێك جوڵەی ناو فڕۆكەخانەكان پەكبخات.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بزوتنەوەكەیان پەیڕەوی بنەمای شەڕ بەرامبەر شەڕ دەكات ئەو گۆشەگیری و ئابڵوقەیەی سعودیە بەسەر یەمەندا سەپاندویەتی رەنگە بە داخستنی فڕۆكەخانەكان وەڵام بدرێتەوە، حوسییەكانیش توانایان هەیە وەڵامی بەئامانجگرتنی هەر دامەزراوەیەك بە لێدانی چەندین دامەزراوە بداتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group