لە پەرلەمانی عیراقەوە كار بۆ هەرزانكردنی نرخی بەنزین لە هەرێم دەكرێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سیپان شێروانی ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لیژنەكەیان بڕیاریداوە كە دەبێت نرخی بەنزین و نەوت هاوشێوەی شارەكانی عیراق لە هەرێمی كوردستانیش بەهەمان نرخ بێت.
شێروانی راشیگەیاندوە، لیژنەكەیان تایبەت بە كێشەی سوتەمەنی هەرێم راپۆرتێكی ئامادەكردوە كە سەرجەم پێشنیارەكانی لە بەرژوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانە بەشێوەیەك دەبێت كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمی نەوتی وەزارەتی نەوتی عیراق بەنزین و سوتەمەنی بۆ هەرێم دابینبكات بە هەمان پێوەرو نرخی پارێزگاكانی تر بەرامبەر 50 هەزار بەرمیل، یاخود ئەگەر نەوتی خاو بۆ هەرێم زیادكرا دەبێت وەزارەتی نەوتی عیراق تێچوی بەرهەم و پاڵاوتن لە ئەستۆ بگرێت تا بە هەمان نرخی ناوچەكانی تر بەنزین بگاتە هەرێم.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group