نەوا-
لەچوارچێوەی زیادكردنی رێژەی سەوزایی و بەرەنگاربونەوەی گۆڕانكاری كەشوهەوا، نزیكەی 60 هەزار گوڵ لە پارێزگای هەولێر چێنراون و لەدهۆكیش زیاتر لە یەك ملیۆن داری زەیتون و فستق دەچێنرێن.
رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پارك و باخچەكانی هەولێر رایگەیاندوە، ئەمساڵ زیاتر لە 58 هەزار گوڵ بەپێی وەرزەكان لە هەولێر چێنراون و بۆ وەرزی هاوینیش نزیكەی 20 هەزار گوڵی جۆری قەدیفە دەچێنن كە هەموشیان لە نەمامگەكان بەرهەم هێنراون.
لای خۆشیەوە ئەحمەد جەمیل بەڕێوەبەری كشتوكاڵی دهۆك ئاماژەی بەوەكردوە، لە پارێزگاكەیان دوو پڕۆژەی چاندنی دار كە كەرتی تایبەت ئەنجامیان دەدات لە بواری جێبەجێكردندان، ئەوانیش چاندنی یەك ملیۆن دارە، دەیانەوێت لە رێگەی كەرتی تایبەتەوە زۆرترین دار بچێنن هەم بۆ زیادكردنی رێژەی سەوزایی و هەمیش داری بەرهەمدار وەك زەیتون و فستق، بۆیە كار دەكەن بۆ ئەوەی دهۆك لە چاندنی دار لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق ببێتە یەكەم پارێزگا.