نەوا-
ئاژانسی ئونروای سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، پێویستە ڕێگری لەو برسێتییە بكرێت كە لە كەرتە غەززەدا هەیە، چونكە هاووڵاتییانی ئەو كەرتە بەتەواوی لەو بارودۆخە شەكەت بوونە.
ئاژانسی ئونروا داوای كرد هاوكارییە مرۆییەكان لە ژێر میكانیزمی نەتەوە یەكگرتووەكان بگەیەنرێنە خەڵكی غەززە، بەهۆی ئەوەی ئیسرائیل بە تۆمەتی بەكارهێنان و تاڵانكردنی هاوكارییە مرۆییەكان لەلایەن حەماسەوە، ڕێگە نادات ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان هاوكارییە مرۆییەكان بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بكەن.
ئاماژەی بەوەشكراوە، ڕۆژانە خەڵكی غەززە لە نۆرەی وەرگرتنی هاوكارییەكانی بە دەستڕێژی گوللەی هێزەكانی ئیسرائیل دەكوژرێن، ئەمەش نیگەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی لێ كەوتووەتەوە.