نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، كاریگەریی شەپۆلی دەریای سور لەسەر هەرێمی كوردستان تاپێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 10/12 لەسەر ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین و كەركوك و هەڵەبجە زیاتر دەبێت و پێشبینی دابارینی بارانێكی زۆر دەكرێت كە زۆربەیان لێزمە باران و تەرزەی بەخوڕو بەهێزن و لەهەندێك شوێندا ئەگەری بارینی زیاتر لە 100ملم باران دەبێت كە ئەمەش مەترسی دروستدەكات و لافاوی گەورەی لێدەكەوێتەوە.
ئەو شارەزایەی كەشناسی هۆشداریداوە كە پێویستە چەند ساتی كۆتایی شەپۆلەكە زۆر ئاگاداربن چونكە ناجێگیریەكە تا دێت زیاتر دەبێت لەبەرگەهەوای ئەم ناوچانەداو هەورەكان زۆربەی لەجۆری سوپەرسێڵ دەبن كە تایبەتمەندن بەحاڵەتی توندەوە.