دەستدەكرێت بە دابەشكردنی ڤیزاكاردی كارمەندانی رۆژی دەنگدان

8 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئامانج عەزیز بەرپرسی نووسینگەی سلێمانیی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بۆ یەكەمجارە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڕی ئەو پاداشتەی بۆ كارمەندانی رۆژی دەنگدان دیاریكردووە لە رێگەی ڤیزاكاردەوە دابەشیدەكات.
ئاماژەی بەوەشدا، نووسینگەی سلێمانیی كۆمسیۆن، 14 هەزار و 378 كارمەندی هەبوو كە ساڵی رابردوو بەشداربوون لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئێستا سەرجەمیان ڤیزاكاردیان هەیە و لە ئەمڕۆوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنیان بەسەر خاوەنەكانیاندا.
سەبارەت بە شێوازی وەرگرتنی ڤیزاكاردەكە، ئامانج عەزیز رونیكردەوە، هەموو كارمەندێك دەزانێت كە سەر بە چی بنكەیەكی تۆماركردنە و پێویستە كارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیدا ببات ئەو بنكەیە، بەوشێوەیە دەتوانێت ڤیزاكاردەكە وەربگرێت، دواتر دەتوانێت لە رێگەی بنكەكانی كیوكاردەوە بڕی پاداشتەكەی وەربگرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group