رێبوار تەها: ئەو ئەفسەرانەی چوونەتە سەر ماڵە كوردەكانی گەڕەكی نەورۆز چاویان لە خانوەكانە

7 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ بەرامبەر ئەو ماڵە كوردانەی گەڕەكی نەورۆز كراوە لەلایەن چەند ئەفسەرێكەوە كراوە كە چاویان لە خانوەكانە.
باسی لەوەشكرد، وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەم خانوانە بە هی خۆی دەزانێت، هەروەها وەزارەتی دارایش بە هی خۆی دەزانێت، بەڵام لە كۆتایدا ئەم خانوانە خانوی دەوڵەتن و تاپۆیان هەیە.
پارێزگاری كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم ئەو ماڵانەی سوپا دەریكردوون دەگەڕێنەوە خانوەكانیان.
دوای ئەوەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە ، چەند هێزێكی سوپای عێراق هێرشیانكردە سەر بەشێك لە ماڵەكانی گەڕەكی نەورۆزی شاری كەركوك و خانوەكانیان پێ چۆڵكردن، پارێزگاری كەركوك سەردانی گەڕەكی نەورۆزی كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group