بافڵ تاڵەبانی و نوری مالكی لە بەغدا كۆبونەوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەغداد كۆبوەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەكەدا گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسیەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كراوەو دوپاتی پابەندبون بە بنەماكانی دەستورو یەكخستنی هەوڵەكان كراوەتەوە بۆ نەهێشتنی بەربەستەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و خێراتركردنی هەنگاوەكانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێزو خزمەتگوزار.
جێی ئاماژەیە، پێكهێنانی كابینەی نوێی عیراق و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆبونەوەی لایەنەكانی زیاد كردوەو رۆژی شەممە 21/2 لە هاوینە هەواری پیرمام شاندێكی حزبی دەعوەی عیراق سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردبو لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عیراق گفتوگۆیان كردبو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group