رووسیا: رێگە نادەین ئەمریكا دەست بەسەر وزەی جیهاندا بگرێت
3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
مارات بێردییڤ باڵیۆزی ئەرکە تایبەتەکان لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بۆ کاروباری G20 و ئاپێک لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی "ریا نۆڤۆستی" رایگەیاند، واشنتن لەبری كاركردن بۆ فەراهەمكردنی وزە بۆ هەمووان، بە كردەیی هەوڵی سەپاندنی باڵادەستیی خۆی دەدات لە كەرتی وزەدا. وتیشی، ئەوە شتێكە كە ئێمە و دۆستانمان لە زۆربەی وڵاتانی جیهان رێگەی پێنادەین.
ئاماژەی بەوەشدا، رووبەڕووی ئەم تەماحە داگیركارییە نوێیانە دەبینەوە و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئەو ئامرازە یاساییانە بەكاردەهێنین كە لە بەڵگەنامە تایبەتەكانی كۆمەڵەی 20دا هەن.
بێردییڤ رەخنەی لە سیاسەتەكانی واشنتن گرت و وتی: هەرچەندە ئەمریكا دروشمی فەراهەمكردنی وزە بەرزدەكاتەوە، بەڵام سیاسەتە كردەییەكانی تا ئێستا بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەو ئاراستەیەدا ناگونجێن.
هەروەها ئاماژە بەوە كرا كە ئەمریكا هەوڵ دەدات پێگەی خۆی لە بازاڕەكانی وزەی جیهان بەهێزتر بكات، بەتایبەت لە سایەی ئەو قەیرانە توندەی كە بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز و شەڕی دژ بە ئێران هاتۆتە ئاراوە، كە بووەتە هۆی پەككەوتنی گەورە لە دابینكردنی نەوت و گازی جیهانی.