كەشناسی هەرێم: سبەی نمەباران دەبارێت و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری ئیدارەی سۆران و پارێزگای دهۆك هەییە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە رۆژئاوای هەرێم هەندێ جار دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور، پلەكانی گەرماش نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
باسی لەوەشكردووە، سبەینێ یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت هەندێ جار دەگۆرێت بۆ پەڵە هەورو نیمچە هەور، ئەگەری بارینی تاوە بارانەكی كورت خایەن هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سنووری پارێزگای دهۆك، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group