نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، لە شەوی 11-6 زۆر بە توندی هێرش دەكەینە سەر ئێران و لێی دەدەین و بەمزوانەش كۆنترۆڵی ژێرخانی نەوت و بازاڕەكانی وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەین.
سەرۆكی ئەمریكا لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵ ئاماژەی بەوەشكردوە، لە داهاتویەكی زۆر دور نا، ئێمە دورگەی خارگ دەگرینە دەست و ژێرخانی نەوتی دیكە بەدەستدەهێنین، هەروەها كۆنترۆڵی تەواوی بازاڕەكانی نەوت و گازیش دەكەین و وەك ئەوەی لەگەڵ ڤەنزوێلادا هەمانە.