زیاتر لە 141 ملیار دیناری شایستەی جوتیاران لای حكومەتی بەغداد ماوە

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە: لیژنە پەیوەندیدارەكان لەئەنجومەنی نوێنەران بەردەوام بەدواداچونیان بۆ داخوازیی جوتیارانی كوردستان كردوە تا شایستە داراییەكانیان لەكاتی خۆیدا بۆ خەرجبكرێت، بۆ ئەم مەبەستەش چاویان بە لێپرسراوانی هەردو وەزارەتی بازرگانی و دارایی حكومەتی فیدراڵ كەوتوە، دەرئەنجامی ئەو بەسەركردنەوانەش خەرجكردنی بەشێكی دیكەی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بو لەچەند رۆژی رابردودا.
هاوكات نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەچەند رۆژی رابردوداو لەچوارچێوەی قۆناغی شەشەمدا حكومەتی فیدراڵ بڕیاریداوە بڕی 41 ملیارو 450 ملیۆن دینار وەك پارەی گەنمی جوتیارانی كوردستان خەرج بكات كە لەساڵی 2025دا بەرهەمەكانیان رادەستی سایلۆكان كردبو، تائێستا 141 ملیارو 755 ملیۆن دینار لەشایستەكانی جوتیارانی كوردستان لای حكومەتی فیدراڵ ماوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group