نەوا-
فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بەبۆنەی ساڵیادی دەرچونی فەتوای دامەزراندنی حەشدی شەعبی وتی، حەشدی شەعبی وەك هێزێكی نیشتیمانی خاوەن پێگە، نوێنەرایەتی سەرجەم پێكهاتەكانی عیراق دەكات و رۆڵێكی بەرچاوی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عیراقدا هەیە.
سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو فەتوا مێژوییەی مەرجەعی باڵای ئایینی وەرچەرخانێكی چارەنوسساز بو لە مێژووی هاوچەرخی عیراقدا و توانی خاك و پیرۆزییەكانی عیراق لە مەترسیدارترین هەڕەشە لەسەر عیراق رزگار بكات.
سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ستایشی هەماهەنگی نێوان حەشدی شەعبی و سەرجەم دامەزراوە ئەمنییەكانی دیكەی وەك (سوپای عێراق، پۆلیسی فیدراڵی، دەزگای دژەتیرۆرو پێشمەرگەی كردوەو بەبنەمایەكی گرنگی بۆ بەهێزكردنی یەكێتیی نیشتیمانی وەسفیكردوە.