هەڵبژاردەی ئێران هەڕەشەی كشانەوە لە مۆندیال دەكات

5 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
رۆژی پێنجشەممە 11/6 یارییەكانی جامی جیهانی 2026 دەستپێدەكەن و یەكەم یارییش هەردوو هەڵبژاردەی مەكسیك و ئەفریقای باشور لە كاتژمێر 10ی شەو بەكاتی هەرێمی كوردستان بەرامبەر بە یەكتری یاریی دەكەن.
بەگوێرەی نوێترین هەواڵی مۆندیال، هەڵبژاردەی كۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەی كشانەوەی لە مۆندیال كردوەو لەوبارەیەوە یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا)ی بە فەرمی ئاگادار كردوەتەوە.
ئەحمەد دنیامالی وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران بە راگەیاندنەكانی ئێرانی راگەیاندوە، دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی (فیفا)ی ئاگادار كردوەتەوە ئەگەر لەكاتی یاریكردنی هەڵبژاردەی ئێران لەناو هاندەرانەوە گوێبیسی دروشمی سیاسیی بن لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی ئێرانەوە، ئەوانە دەستبەجێ یاریزانان یاریگاكە بەجێدەهێڵن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group