ده‌ستبه‌سه‌ر دوو كیلۆ تلیاكدا گیرا

30/11/2020

نه‌وا
لە دەروازەی سنوریی حاجی ئۆمەران ده‌ست بەسەر دوو کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا کە کەسێک لەناو بارێک میوەدا شاردبویەوە و دەیویست له‌ هه‌رێمی كوردستان ساغی بكاته‌وه‌.   
  بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سه‌ربه‌ ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند: "ئەمڕۆ دووشەممە لە دەروازەی سنوریی نێوەدەوڵەتی حاجی ئۆمەران توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی دوو کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك."  
 له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، تۆمەتبارێک بەناوی ( م ـ ر ـ ع ) دەستگیرکراوە کە ماددە هۆشبەرەکەی لەناو پارچە ئاسنێك شاردبووەوە و پارچە ئاسنەکەشی لەناو بارێکی سەوزە و میوە حەشاردابوو و دەیویست بیهێنێتە هەرێمی کوردستان.  
  بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، تۆمەتبارەکە بەپێی ماددە (14) لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا.  

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group