نەوا-
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتودا تۆم باراك سەردانی عیراق و هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ بەرپرسان كۆببێتەوە.
نزار حەیدەر بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی عیراق لە واشنتۆن رایگەیاندوە: گەڕانەوەی ئەمجارەی تۆم باراك بۆ عیراق بە پۆست و پلەی فەرمییەوەیە، وەك پێشو تەنها بۆ بابەتێكی دیاریكراو نییە، ئەوەی بەلای باراكەوە گرنگە كار بكات لەگەڵ حكومەتی عیراق بۆ سەقامگیری ئابوری، سیاسی و ئەمنی، ئەمەش لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەتەكەی زەیدیدایە.
بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی عیراق لە واشنتۆن ئاماژەی بەوەشكردوە، خاڵێكی دیكە ئامانجی سەردانەكەی باراك كۆنترۆڵكردنی چەكە لە دەستی دەوڵەت، ئەمەش لەچوارچێوەی رێكخستنەوەی هێزەكانی، دژەتیرۆ، حەشدی شەعبی، پێشمەرگە، هەواڵگرییە، بەمەبەستی خستنە ژێر كۆنترۆڵی دەوڵەتەوە بەپێی یاساو دەستور، هەروەها خاڵێكی دیكەی گرنگی ئامانجی سەردانەكەی باراك پەیوەندییەكانی نێوان بەغدادو هەولێرە.