"ئەركێكی مێژوییە هەموان بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزو دامەزراوەكان كارا بكەنەوە"

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عەلی حسێن بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارتی لەسلێمانی ـ هەڵەبجە ـ راپەڕین رایگەیاندوە، بەهۆی ململانێ و گۆڕانكارییە نێودەوڵەتییەكانەوە، پێویستە هەموان بەرژەوەندییە حزبییەكان وەلابنێن، چونكە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەركی هاوبەشی هێزە سیاسییەكان، رۆشنبیران و تەواوی تاكەكانی كوردستانە.
عەلی حسێن لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی وتویەتی: زۆر پێویستە لایەنە كوردستانییەكان خوێندنەوەی وردو زانستییان بۆ ئەم دۆخە هەبێت، چونكە هەر رێككەوتنێكی نوێی نێودەوڵەتی دوای ئەم ململانێیانە ئەنجام بدرێت و كورد تێیدا یەكڕیزو ئامادە نەبێت، رەنگە بە زیانی گەورە بۆ گەلەكەمان تەواو بێت، بۆیە ئەركێكی مێژوییە كە هەموان بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی دیالۆگ و دامەزراوە شەرعییەكان كارا بكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group