ترەمپ ئۆپراسیۆنی دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی پێتێنراوی ئێرانی هەڵوەشاندوەتەوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی CNNی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئۆپراسیۆنی سوپای وڵاتەكەی بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی پێتێنراوی ئێرانی هەڵوەشاندوەتەوە.
بەپێی راپۆرتەكە لەسەر زاری دوو سەرچاوەوە بڵاویكردوەتەوە، دەن كاین سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمریكا لە 19ی مایس كۆبونەوەكانی لەبارەگای ناتۆ لە برۆكسل هەڵوەشاندوەتەوەو بۆ تاوتوێكردنی ئۆپراسیۆنێكی زەمینی بۆ سەر ئێران بەرەوە بارەگای فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) لەفلۆریدا رۆیشتوە.
ئەو سەرچاوانە وتوشیانە، كۆبونەوەكە زۆر خێرا بوەو تاوتوێكردنی لەو ئاستە بەرزە دەریدەخات كە ئەمریكا بە چ رادەیەك لە جێبەجێكردنی ئۆپراسیۆنەكە نزیكبوەتەوە، دوای ئاگاداركردنەوەی ترەمپیش لە وردەكارییەكانی ئۆپراسیۆنەكەو هۆشدارییەكان بۆ درێژەكێشانی جەنگەكەو ئاڵۆزی لە ئابوری جیهاندا، ترەمپ ئۆپراسیۆنەكەی هەڵوەشاندوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group