نه‌وا
یوناده‌م یوسف كنا سه‌رۆكى فراكسیۆنی رافیده‌ین له په‌رله‌مانى عیراق ئاشكرایكرد، ئه‌و لایه‌نه‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران راسپاردوه، موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در نییه وه‌ك باس ده‌كرێت، به‌ڵكو پاڵێوراوى 60 په‌رله‌مانتاره.
یوناده‌م یوسف كنا له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، پاڵاوتنى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت به‌لاى ئه‌وانیشه‌وه سوپرایز بوو، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن پاڵێوراوى موقته‌دا سه‌دره، راست نین.
به‌وته‌ى كنا، عه‌للاوى له‌لایه‌ن 60 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌وه كاندیدكراوه و ناوه‌كه‌ى پێشكه‌شى سه‌رۆك كۆمار كراوه بۆ راسپاردنى بۆ ئه‌و پۆسته.
سه‌رۆكى فراكسیۆنی رافیده‌ین ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، له‌رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوه‌وه كابینه‌كه‌ى عه‌للاوى ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى پێشكه‌شى په‌رله‌مانى بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ندێك په‌رله‌مانتاره‌وه داواى لێكراوه په‌له نه‌كات له‌و كاره، زۆرینه‌ى په‌رله‌مانیشى له‌گه‌ڵدایه بۆ تێپه‌ڕاندنى كابینه‌كه‌ى، به‌ڵام زۆرینه‌ى ره‌ها نییه، به‌ڵكو زۆرینه‌ى ساده‌یه، هه‌روه‌ها پشتگیرى ئه‌وه ده‌كه‌ین كه حكومه‌ته‌كه‌ى به رێككه‌وتنى سه‌رجه‌م فراكسیۆن و پێكهاته‌كان تێپه‌ڕێنرێت.