عیراق.. تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار كەس بە كۆرۆنا مردوون

01/07/2020 عێراق

نەوا
زیاترلە 100 حاڵەتی نوێی مردن بە كۆرۆنا لە عیراق تۆماركرا و بەوەش كۆی ئەو كەسانەی بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە دوو هەزار كەسی تێپەڕاند.
لەو بارەوە وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، دوو هەزار و 415 حاڵەتی نوێی تووشبون بە كۆرۆنا تۆمار كراون، بەوەش كۆی تووشبوان گەیشتوەتە 51 هەزار و 524 حاڵەت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، 107 كەسی تر بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەوەش تا ئێستا دوو هەزار و 50 كەس بە هۆی ڤایرۆسەكەوە مردوون.
سەبارەت بە ئامارەی ئەو تووشبوانەشی چاكبوونەوە رایگەیاندووە، لە 24 كاتژمیری رابردوودا هەزار و 507 تووشبوو چاكبوونەتەوە و كۆی ئەو كەسانەشی نەخۆشیەكەیان تێپەڕاندووە، گەیشتوەتە 26 هەزار و 267 كەس.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group