موچه‌ی به‌شێك له‌ موچه‌خۆرانی هه‌رێم زیادده‌كرێت

29/04/2021

نه‌وا
پڕۆژەیاسایەک بۆ ھەموارکردنەوەی مووچەی خانەنشینیی ھێزەکانی ناوخۆ ئامادە کراوە و بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، دوای پەسەندکردنی، مووچەی خانەنشینیی ھێزەکانی ناوخۆ بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکرێت.
حیکمەت محەمەد، بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوه‌: "بەھۆی یاسای خانەنشینییەوە، ھێزەکانی ناوخۆ لە کاتی خانەنشینیدا مووچەیەکی زۆر کەمیان بۆ دەبڕێتەوە، چونکە مووچەی خانەنشینی لەسەر بنەمای مووچەی بنەڕەتیی ھەر فەرمانبەر و کارمەندێکی ناوخۆ دیاری دەکرێت، ئەوەش وای کردووە زۆربەی ئەندامانی ھێزەکانی ناوخۆ لە دوای خانەنشینبوونیان مووچەیەکی کەم وەربگرن."
باسی له‌وه‌شكردووه‌، "پڕۆژەیەک ئامادە کراوە و لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنیی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانە، دوای پێداچوونەوە، پڕۆژەیاساکەی ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت بۆ ئەوەی بخرێتەوە کارنامەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستانەوە."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ رونیكردوه‌ته‌وه‌: "بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایەی ئامادە کراوە ڕەوشی ئابووری و داراییی ھێزەکانی ناوخۆ لەبەرچاو گیراوە و دوای خانەنشینکردنیان مووچەیەکی شایستەیان بۆ دیاری دەکرێت، نەک ئەو مووچە کەمەی ئێستا وەری دەگرن، لەبەر ئەوەش، پێشبینی دەکەین لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو پڕۆژەیە بێتە پەرلەمان و بتوانین بەپێی خزمەت و ئەرکی پیرۆزی ئەو ھێزانە مووچەیان بۆ دیاری بکەین."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group