دادگای فیدراڵی رونكردنەوەیەكی سەبارەت بە بڕیارەكەی بڵاوكردەوە

13/01/2022 عێراق

دادگای فیدراڵی عیراق رونكردنەوەی لەسەر بڕیاری راگرتنی كاری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەنراوێك دادگای فیدراڵی ئاماژەیكردوە، ئەو فەرمانەی دەریانكردوە سەبارەت بە دانیشتنی تایبەت بەهەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، كاریگەریی ناكاتە سەر وادەی دەستوری بەتایبەت دوا وادە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق و لەگەڵیشیدا رێوشوێنەكانی تایبەت بە راسپاردنی گەورەترین كوتلەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پێكهێنانی حكومەت.
دادگای فیدراڵی هەر لە بارەی بڕیارەكەیەوە راشیگەیاندوە، وادەی دەستوریی و شایستەكانی تەنها كاریگەریی لەسەر یەك حاڵەت هەیە، ئەویش دەركردنی بڕیاری كۆتایی دادگایە بە هەڵوەشاندنەوەی رێوشوێنەكانی یەكەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەی نوێنەران كە تائێستا ئەمەیان روینەداوەو چاوەڕوانی دەرەنجامەكانی رۆژی دانیشتنی دادگاییكردن دەبین بە ئامادەبونی هەردوو لایەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group