نرخی یەك دۆلار نزیك دەبێتەوە لە 1800 دینار

02/02/2023

نەوا-
لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عیراقی ژمارەیەكی دیكەی لە بەرزبونەوە تۆمار كرد.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە 177 هەزار دیناری عیراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت و بانكی ناوەندیی عیراقیش بڕیكی كەمتر لە دۆلاری خستوەتە بازاڕەوە.
بانكی ناوەندی رایگەیاندوە65 ملیۆن و 492 هەزارو 120 دۆلاری خستوەتە بازاڕەوە، لەكاتێكدا رۆژی چوارشەممە 105 ملیۆن و 115 هەزارو 216 دۆلاری خستبوە بازاڕەوە.
كەمێك لەمەوبەریش لەشاری سلێمانی نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بوە بە 173 هەزارو 500 دینار.
شارەزایان و چاودێرانی بواری ئابوریی، بەرزبونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عیراقی بۆ دوو هۆكار دەگەڕێننەوە، یەكەمیان كەمی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندیی عیراقەوە، دوەمیان بردنی دۆلارە بە قاچاغ بۆ دەرەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group