وەزیری كشتوكاڵی توركیا: هەماهەنگی كشتوكاڵی لەگەڵ عیراق بە گرنگ دەزانین

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا-
وەزیری كشتوكاڵی توركیا رایگەیاند، هەماهەنگی كشتوكاڵی لەنێوان وڵاتەكەی و عیراقدا بە گرنگ دەزانن.
ئیبراهیم یوماقلی وەزیری كشتوكاڵی توركیا رایگەیاندوە، لە پەراوێزی سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بۆ عیراق گفتوگۆیان لەبارەی هەماهەنگی كشتوكاڵی كردوە.
راشیگەیاندوە، ئەنقەرەو بەغدا ئەزمون و هەماهەنگی نێوانیان پەرەپێدەدەن لە بواری پەروەردەكردنی ئاژەڵیی و ئاودێریدا، ئەم بابەتەش هەردوو وڵات لەو بوارانەدا بەرەو پێش دەبات.
لەسەردانەكەی ئەردۆغان بۆ بەغدا كە چەند وەزیرێك یاوەریی دەكرد چەندین رێككەوتننامەو لێكتێگەیشتن لەنێوان عیراق و توركیا واژۆكران.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group