سەرۆكی چین و فەرەنسا بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە.

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
سەرۆكی چین و ئیمانوێل ماكرۆن بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە.
شی جین پینگ سەرۆكی چین و ئیمانوێل ماكرۆن لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا كە ئەمڕۆ سێشەممە میدیا فەرمییەكانی چین بڵاویانكردەوە، پابەندبونی خۆیان بە هەوڵدان بۆ چارەسەری سیاسیی پرسی ئەتۆمی ئێران دوپاتكردەوە، لەبارەی پرسی  فەڵەستینەوە داوای دو دەوڵەتیی دەكەن.
لە بەیانمەكەدا هاتوە هەردوو سەركردەكە داوای  جێبەجێكردنی چارەسەری دوو دەوڵەتیان كرد بۆ فەڵەستین، هەروەها سیاسەتی ئیسرائیلیان بۆ دروستكردنی نیشتەجێبون لە كەناری رۆژئاوا سەركۆنە كرد.
ئەمەش لە كاتێكدایە شی جین پینگ، سەرۆكی چین لە ماوە پێنج ساڵدا ئەمە یەكەم گەشتی بۆ ئەوروپا لە ژێر فشاری سەركردەكان بەهۆی گرژییەكانی ئۆكرانیە ئەنجامیدا.
  

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group