ژنێك لە 80 ساڵیدا توانی خۆی فێری خوێندنەوەو نوسین بكات

16 خولەک پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
ئاژانسەكانی توركیا بڵاویانكردوەتەوە، ژنێكی تورك بەناوی فاتمە بۆلات لە تەمەنی 80 ساڵیدا توانیویەتی لەماوەی دوو مانگدا خۆی فێری خوێندنەوەو نوسین بكات، دوای ئەوەی بەشداری لە خولێكی پەروەردەیی كردوە ئەویش بۆ یارمەتیدانی كوڕەزاكەی لە وانەكانیدا.
فاتمە بۆلات دایكی حەوت منداڵەو 18 نەوەی هەیە لە قەزای بەتەل غازی سەربە پارێزگای ماڵاتیا لە رۆژهەڵاتی توركیا دەژی، لە سەردەمی منداڵیدا بەهۆی توانای دارایی سنوردارو سەرقاڵبون بە كاری ماڵەوە نەیتوانیوە بچێتە قوتابخانە.
فاتمە بۆلات بە ئاژانسی ئەنادۆڵی وتوە، ژیان بەبێ خوێندنەوە، هیچ مانایەكی نییە، ئەوەی نەزانێت بخوێنێتەوە ناتوانێت هیچ كارێك ئەنجام بدات، بۆیە داوا لە هاوتەمەنەكانی دەكات ئەوانەی كە نازانن بخوێننەوەو بنوسن با ناوی خۆیان تۆمار بكەن لە خولەكانی خوێندەوارییدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group