نه‌وا
یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌كات كه هاووڵاتی و رۆژنامه‌نووسان ده‌كوژن.
یه‌كێتی ئه‌وروپا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی دۆخی عیراق بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا هاتووه، سه‌ره‌ڕای چه‌ند جار ئاگاداركردنه‌وه، خه‌ڵكێكی زۆر گیانی له‌ده‌ستداوه‌و برینداربوون، موڵكی تایبه‌ت و گشتی وێرانكراون، به‌كارهێنانی هێزێكی زۆر به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران زیانی زۆری ده‌بێت و پێشێلكردنی مافی هاووڵاتیانه كه بیانه‌وێت به ئاشتیانه په‌یامه‌كانیان ده‌ربڕن و به‌گوێره‌ی ده‌ستوور داوای مافه‌كانیان بكه‌ن.
داواشده‌كات سه‌رپێچیكاران لێپێچینه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر بكرێت و حكوومه‌ت چاكسازیی بكات و ئاماده‌یی خۆشی بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و پرۆسه‌ی چاكسازییه ده‌رده‌بڕێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتیوانی خۆیان بۆ یه‌كێتی خاكی عیراق و پاراستنی سه‌روه‌ری عیراق دوپات كردووه‌ته‌وه.