كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەریەكان چەند داوایەك ئاراستەی حكومەت دەكەن

22/11/2019

نەوا
كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی كوردستان چەند داواكاریەك ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم و پەڕلەمانی كوردستان دەكەن.
نازم عەبدوڵا جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی لەلێدوانێكی نوسراودا چەند داواكاریەك ئاڕاستەی حكومەت پەڕلەمان و وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و بازرگانی و پلاندانان و دارایی دەكات و تیایدا رایگەیاندووە، بەرپرسانی حكومە دەڵێن: “باپارێزگاری لەبەروبومی ناوخۆ بكەین”، بەڵام مریشكی سپی لەناوچوندایە، ساڵانە خاوەن پرۆژەكان چەندین جار توشی زیاندەبن، چونكە نرخ جێگیر نییە، بۆیە داواكارە لەبەرپرسانی حكومەت بەتایبەت سەرۆك و جێگری حكومەتی هەرێم ئەم كێشەیە چارەسەربكەن.
باسی لەوەشكردووە:”ئێمە ساڵانە ئامادەین لەكاتی نوێكردنەوەی مۆڵەتدا پارە بە حكومەتی هەرێمی كوردستان بدەین، بەڵام بەو مەرجەی حكومەت پارێزگاری لە بەروبومی ناوخۆ بكات”.
ناوبراو داواكاریشە، حكومەت مریشكی بەستوو قەدەغە بكات، چونكە بەروبومی ناوخۆ لە %100 لەهەرێمی كوردستان زیادە .
ئاماژەی بەئەوەشدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان سەربڕخانەكان بكاتەوە حاڵەتی كارپێكردن، بۆئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی تەندروستی، چێشتخانەو ڕێستۆرانتەكان و چەندین لایەنی تریش سودی لێ ببینن .
راشیگەیاندووە:”حكومەت نرخمان بۆ دیاریبكات، بۆئەوەی نە لەسەر هاوڵاتیان نرخ گران ببێت، و نە خاوەن پرۆژەكان توشی زەرەر ببن، هەروەها تێچووی ئەو مەوادانەی، كە بۆ خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان دابیندەكرێت هەرزان بكرێت، هاوكات ئیجازەی پڕۆژە لەهەرێمی كوردستان بوەستێت”.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group