سیتیێن ستایشی ڤیدال دەكات و پشو بە میسی دەدات

پێش 4 هەفتە وەرزش

نەوا
كیكی سیتیێن راهێنەری بەرشەلۆنە جەختدەكاتەوە لەوەی تیمەكەی ئامادەیە بۆ یاری سبەینێ (چوارشەممە) لە بەرانبەر ئیپیزا لە چوارچێوەی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیادا.
سیتیێن لە پرێس كۆنفرانسێكدا وتی "ركابەرەكەمان زۆرباشە و یارییەكی نائاسایی دەكەن لە پاڵەوانێتییەكەدا، ماوەی شەش یاری یەك لەدوای یەكە نەدۆڕاوە، بۆیە بەدڵنیایی ئاسان نابێت بۆمان، بۆیە پێویستە بزانین یارییەكی زەحمەت و ئاڵۆز دەبێت".
لەبارەی گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێكی سەرەڕمیش رایگەیاند، بیر لە بابەتەكە دەكەنەوە، پێویستە هەندێك بابەتیش چاك بكەن، بەڵام ئەو پرسە زۆر توشی دڵەڕاوكێی نەكردون، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بە قوڵی لەگەڵ ئیدارەی وەرزشیی بەرشەلۆنە مامەڵە بكات، باشترین چارەسەریش دەدۆزنەوە.
لەبارەی پشودان بە لیۆنێل میسی بەهرەمەند ئەوەی ئاشكراكرد، كە پێویستە تەماشای مەشق و راهێنانەكان بكات و هەڵسەنگاندن بكات، بیرۆكەیەكیشی هەیە و لە كاتی راهێناندا بڕیاردەدات.
هەروەك ستایشی ئەرتۆرۆ ڤیدالی كرد و وتی "یاریزانێكی نا ئاساییە، یەكەم شت كە پێم وت خۆشحاڵبونم بوو بە ئامادەبونی لە بەرشەلۆنەدا وەك هەر یاریزانێكی دیكەی تیمەكە، ئەو پابەندە بە زۆرێك لەو رێنماییانەی پێیان دەدرێت".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group