نه‌وا
ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی سه‌ره‌كیی هاووڵاتیانی روسیا له‌سه‌ر هه‌مواری ده‌ستوری وڵاته‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و رێگه به ڤلادمێر پوتین ده‌درێت بۆ دوو خولی دیكه ببێته‌وه به سه‌رۆك.
له رۆژی 25ی مانگی رابردووه‌وه ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری ده‌ستوری روسیا ده‌ستیپێكردووه و ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژ و ده‌نگدانی سه‌ره‌كیی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌یه له‌سه‌ر هه‌مواره‌كه و له كاتژمێر 8:00ی به‌یانییه‌وه پرۆسه‌كه ده‌ستیپێكردووه و بڕیاره 12 كاتژمێر به‌رده‌وام بێت.
هه‌مواره‌كانی ناو ده‌ستوری روسیا پێشتر و له‌مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن ڤلادمێر پوتین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه پێشنیازكرابوو، كه چه‌ند خاڵێك له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌نێوان سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و په‌رله‌مان، رێگریكردن له به‌رپرسه باڵاكان كه ره‌گه‌زنامه‌ی بیانی و هه‌ژماری بانكییان له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه هه‌بێت، روسیاش وه‌كو میراتگری یه‌كێتیی سۆڤێتی پێشوو له رێككه‌وتنه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ناسێنرێت.
هه‌ر له هه‌مواره‌كانی ده‌ستوری روسیا، رێگه به سه‌رۆكی وڵات نادرێت له دوو خولی یه‌ك له‌دوای یه‌ك زیاتر پۆسته‌كه وه‌ربگرێت، به‌ڵام ساڵه‌كانی بوونی پوتین به سه‌رۆكی وڵاته‌كه سفرده‌كرێته‌وه و بۆی هه‌یه بۆ دوو خولی دیكه پۆستی سه‌رۆكی روسیا وه‌ربگرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر نیوه زیاتری ده‌نگده‌رانی روسیا هه‌مواره‌كانی ده‌ستوری وڵاته‌كه‌یان قبوڵكرد، ئه‌وكات له‌رۆژی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانه‌وه، هه‌مواره‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.