نەوا
بەهۆی رۆچوونی زەوی لە میانمار کانەبەردێک بەسەر نزیکەی ٢٠٠
کرێکاردا رووخا و زۆرینەیان گیانیان لەدەستدا.
میدیاکانی میانمار بڵاویان کردەوە بەهۆی بارانەوە زەوی لە
ناوچەیەکی باکوری ئەو وڵاتە رۆچوە و لەئەنجامی ئەوەشدا کانەبەردێک داڕوخاوە کە
لانی کەم ٢٠٠ کرێکاری تێدابووە.
بەپێی ئەو سەرچاوانە لانی کەم ١٦٢ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
هەفتەی رابردوو بەپرسانی حکومی رایانگەیاندبوو، بە هۆی دەستپێکردنی
وەرزی بارانبارینەوە پێویستە بۆ ماوەی سێ مانگ ئەو کانەبەردە دابخرێت.
ساڵی رابردووش بە هۆی رۆچوونی زەوی و رووخانی کانەبەردێک ٥٤ کرێکار
لە باکوری میانمار گیانیان لەدەستدابوو.