نه‌وا
میشال عۆن سه‌رۆكى لوبنان زه‌ره‌ر و زیانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌نده‌رى به‌یروتى پایته‌ختی راگه‌یاند، كه به 15 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
نوسینگه‌ى میشال عۆن بڵاویكردوه‌ته‌وه، ناوبراو له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ پادشا فیلیپى شه‌شه‌م پادشاى ئیسپانیا ئه‌وه‌ى ئاشكراكردوه، زیانه داراییه‌كانى ته‌قینه‌وه‌كه 15 ملیار دۆلاره و به‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندنه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و بڕه دیاریكراوه.
لاى خۆیشیه‌وه ماروت عه‌بود وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى به‌یروت ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، بنیادنانه‌وه‌ى پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یان پێویستى به 12 بۆ 15 ملیار دۆلاره.
هه‌روه‌ها ئیداره‌ى ئاسایشى ناوخۆى لوبنان باسى لهوهكردوه چوار هه‌زار ته‌لار و باره‌گا به‌ته‌واوه‌تى یاخود به‌شێوه‌یه‌كى رێژه‌یى وێران بون.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌یروتى پایه‌ته‌ختى لوبنان، كه به‌هۆى دوو هه‌زار و 750 تۆن ماده‌ى نیتراتى ئامۆنیۆمه‌وه بو، بوه‌هۆى گیانله‌ده‌ستدانى زیاتر له 170 كه‌س و برینداربونى زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌سی دیكه.