عیراق.. 3221 حاڵه‌تی نوێ تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كران

17/10/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 221 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، سێ هه‌زار و 329 تووشبووی دیكه‌ش چاكبوونه‌وه‌ و 56 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی پێكردووه‌، له‌سه‌ر ئاستی عیراق زۆرترین ژماره‌ی مردن به‌ كۆرۆنا له‌ پارێزگای سلێمانی تۆماركراون، كه‌ 12 حاڵه‌ته‌.
له‌سه‌رتای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه‌ تائێستا 423 هه‌زار و 524 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق تۆمار كراون، له‌و ژماره‌یه‌ زیاتر له‌ 357 هه‌زار كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 10 هه‌زار و 198 كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group