سعودیە رەتیدەكاتەوە ناتانیاهو بەنهێنی سەردانی وڵاتەكەی كردبێت

23/11/2020 جیهان

نەوا
میدیاكانی ئیسرائیل باس لە سەردانێكی نهێنیی ناتانیاهو بۆ سعودیە دەكەن، بەڵام وەزیری دەرەوەی سعودیە ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە.
دوای ئەوەی رادیۆی كان و رادیۆی سەربازیی ئیسرائیل ئاشكرایانكرد، بنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكە بەنهێنی سەردانی سعودیەی كردووە و لەگەڵ محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە و مایك پۆمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەتەوە، لە تویتێكدا فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە هەواڵەكە رەتدەكاتەوە.
وەزیری دەرەوەی سعودیە لە تویتەكەیدا دوپاتیكردووتەوە، هیچ كۆبوونەوەیەك لەنێوان سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و شازادەی جێنشینی سعودیەدا نەبووە، كۆبونەوەكە لە نێوان بەرپرسانی سعودیە و ئەمریكادا بووە و ناتانیاهو هیچ ئامادەییەكی لە كۆبونەوەكەدا نەبووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group