پێشنیازی دواخستنی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12 دەكرێت

26/01/2022

نەوا-
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پێشنیازیان كردووە تاقیكردنەوەكانی وەرزەی دووەم بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی دوابخریت، بەڵام  قۆناغە ناكۆتاكان وەك خۆی بمێنێتەوە.
ئالان حەمەسەعید لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، دوێنێ سێشەممە ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە كۆبوونەتەوە و بڕیاریانداوە چەند گۆڕانكارییەك لە ساڵنامەی خوێندنی ئەمساڵدا بكەن و تێیدا پێشنیازی دواخستنی تاقیكردنەوەكانی وەرزەی دووەم بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی كراوە.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە، پێویستیان بە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران هەیە بۆ ئەو گۆرانكاریانەی پێشنیازیان كردوە لە ساڵنامەی خوێندندا بیكەن.
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم بۆ قۆناغە ناكۆتاكان وتویەتی، كاتی تاقیكردنەوەكانیان وەك خۆی دەمێنێتەوەو هیچ گۆرانكاریەكی بەسەر نایەت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group