هێمن هەورامی: سورین لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

26/01/2022

نەوا-
هێمن هەورامی جێگری‌ سەرۆكی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان رایگەیاند، پێویستە پێش 6ی11ی 2022 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان سورن لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆن. 
هێمن هەورامی لە لیدوانێكی روژنامەوانیدا وتویەتی، ئەوان وەك دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان سورن لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆن ئەوەش وەكو پەیامێك بۆ فراكسیۆنەكان، تاوەكو لە نزیكترین كاتدا بگەنە رێككەوتن و ناكرێت هەڵبژاردن دوا بخرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، پێویستە پێش 6ی تشرینی دووەمی 2022، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت، دەبێت هەڵبژاردنێك بكەین ئەگەر لەوەی عیراقیش باشتر نەبێت، لانیكەم وەك هەڵبژاردنەكەی ئەوان بێت.
جێگری سەرۆكی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان وتوشیەتی، ‌نابێت هەڵبژاردنی سەرككۆمار كاریگەری لەسەر رێكارە یاساییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group