هۆشداری دەدرێت.. چەند قەزایەكی پارێزگایەكی عیراق مەترسی چۆڵكردنیان لەسەرە

28/05/2022 عێراق

نەوا
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق هۆشداری دەدات لە مەترسی چۆڵكردنی چەند قەزایەكی سەربە پارێزگای دیالە، ئەوەش بەهۆی كەمی ئاوەوە و حكومەتیش بە كەمتەرخەم ناودەبات.
هومام تەمیمی پەرلەمانتار لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، لە مەلەفی چارەسەركردنی پشكی ئاوی عیراق، كەمتەرخەمی لە حكومەت و وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و وەزارەتی دەرەوەدا هەیە.
رونیشیكردووەتەوە، كەمئاوییەكی ئاشكرا هەیە و بەشێكی زۆری سامانە كشتوكاڵی و ئاژەڵییەكان بە تەواوەتی بەرەو نەمان دەچن، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی كە دەبێتە هۆی كۆچكردن لە دەشتەكانەوە بۆ شارەكان.
ئەو پەلەمانتارە پێشی وایە، جوڵەكانی حكومەت بۆ چارەسەركردنی ئەو مەلەفە شەرمنانەیە و هیچ چارەسەرێك نییە، دوو قەزا مەترسی چۆڵكردنیان لەسەرە، بەتایبەتی كە لە وەرزی هاوین نزیك دەبینەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group