نەوا-
یانەی بەرشەلۆنە چاوی لەسەر ماركۆ ئەسێنسیۆ یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدە و دەیەوێت هاوینی داهاتوو بەبێ بەرامبەر بیباتە ریزەكانیەوە.
بەرنامەی "شیرینگیتۆ"ی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، بەرشەلۆنە ئەسێنسیۆی دەوێت و نیازی وایە هاوینی داهاتوو بەبێ بەرامبەر ئەو یاریزانە بباتە ریزەكانیەوە، چونكە بۆندەكەی ئەسێنسیۆی تەمەن 26 ساڵ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید لە هاوینی ساڵی داهاتوو كۆتایی دێت و تاوەكو ئێستا یاریزانەكە و یانەكەی رێكنەكەوتوون.
ئەوەش هاتووە، ئەسێنسیۆ چیتر لەلایەن راهێنەرەوە پشتی پێنابەسترێت، بەهۆی ئەوەشەوە یاریزانەكە توڕەیە و لە یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی مایۆركا ئەوە بە روونی دەركەوت.