وەزیری ئەوقافی هەرێم: لەكابینەی نۆیەمدا 408 مزگەوتی نوێ كراونەتەوە

25/02/2024

نەوا-
وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەكابینەی نۆیەمدا 408 مزگەوتی نوێ لە هەرێمی كوردستان كراونەتەوە.
پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەمیانی كردنەوەی مزگەوتێكی نوێ لە شاری هەولێر وتەیەكی پێشكەشكردو رایگەیاند، حكومەتی هەرێم بە دابینكردنی باشترین زەوی شایستەو پێشكەشكردنی هەمو خزمەتگوزارییەكان پاڵپشتی دروستكردنی مزگەوت و شوێنی ئایینی دەكات، تەنها لەكانینەی نۆیەمدا 408 مزگەوتی نوێ كراونەتەوە. 
لەبەشێكی تردا وەزیری ئەوقاف تیشكی خستە سەر بارودۆخ و سەقامگیری هەرێم و وتی: كوردستان بەسەر هەمو ئاستەنگەكاندا سەردەكەوێت و هەمو ئەوانەشی هۆكاری هێنانی دەستی دەرەكی و تێكدانی ئاشتی كۆمەڵایەتین  شەرمەزاری میللەتەكەیان دەبن و  سەربەرزی بۆ كوردستان و خەڵكە سەربەرزەكەی دەگەڕێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group