لیژنەیەك لەسەر گەورەترین گەندەڵی لەعیراق پێك دەهێنرێت

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا-
لیژنەیەكی پەرلەمانیی لەسەر گەورەترین گەندەڵی لە عیراق پێكدەهێنرێت كە بڕەكەی بە 20 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لیژنەیەك لەسەر گومانی گەورەترین گەندەڵی لەعیراق پێكهێنرا، ئەم لیژنەیە لە 13 پەرلەمانتار پێكهاتوە دەستمان بەكار كردن كردوە بۆ لێكۆڵینەوەو بەدواداچون لەسەر كۆمپانیای گشتی بەندرەكانی عیراق بەتایبەت گرێبەست و داهات و كارەكانیان لەبەندەری فاو، گومانی گەندەڵی بەقەبارەی 20 ملیار دۆلار دەكرێت.
ئاماژەشیكردوە، بەندەری فاوی گەورە یەكێك لەگەورەترین بەندەرەكانی كەنداوی عەرەبی، دەیەم گەورەترین بەندەرە لەجیهاندا .

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group