بۆ پاراستنی ژینگە لەمەودوا ناوەندە پەروەردەییەكان كتێبەكان ناسوتێنن

پێش 3 هەفتە

نەوا-
لە وەڵامی داواكارییەكی رێكخراوێكی ژینگەییدا، وەزارەتی پەروەردە فڕێدان و سوتاندنی  پەرتوك، بە ناپەروەردەیی و نادروست بەرامبەر پاراستنی ژینگە دەزانێت.
لە راگەیەنراوێكدا رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە بڵاویكردۆتەوە، دوای ئەوەی دوجار ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمان ئاگاداركردەوە كە بەشێك لە قوتابخانەو پەروەردەكان، بەشێوەیەكی زۆر نازانستی و نا تەندروستی پەرتوكەكانیان لەناو دەبەن، بەتایبەتی ئەوانەی فڕێدراون یا پڕۆگرامەكانیان گۆڕاون، وەزیری پەروەردە بەڵێنی پێداین ئەو گرفتە چارەسەر بكات و گشتاندن بكات بۆ پەروەردەكان كە رێگە بەو كارە نەدەن.
ئاماژەشیكردوە، ئێستا وەزیری پەروەردە بە نوسراوێك گشتاندنی كردوە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و ئاگاداری كردونەتەوە كە بۆ هیچ شوێنێك رێگەپێدراو نییە پەرتوكی بێسود فڕێ بدات یاخود بیسوتێنێت، پێویستە كتێبەكان كۆبكرێنەوەو لە كۆگاكاندا بپارێزرێن تاكو تەندەری فرۆشتن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group