وتەبێژی وەزارەتی دارایی: چاوەڕوانی بەغداین تەمویلی موچەی فەرمانبەران بكات

پێش 3 هەفتە

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی 22-4ـەوە لیستی موچەیان بۆ بەغدا ناردوەو چاوەڕوانی گەیشتی پارەكەی بەغدان.
هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەچوارچێوەی ئەو رێككەوتنەی كە لەگەڵ حكومەتی عیراق لەدوای دەرچونی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كردومانە دەبێت ئێمە كۆمەڵێك رێوشوێن هەیە مانگانە بیگرینەبەرو كردومانە، یەكێك لەوانەی ناردنی لیستی موچەو میزان موراجەعەیە لە رۆژی 22 مانگەوە لیستەكەمان رەوانە كردوە ئەوەی پەیوەست بوبێت لەسەر وەزارەتی دارایی و حكومەتی هەرێم جێبەجێ كراوە ئێستا چاوەڕێی وەزارەتی دارایی عیراق دەكەین كە تەمویلی موچەی فەرمانبەران بكات. لەبارەی پرۆسەی هەژماری منەوە  هونەر جەمال وتی: هەندێك لێكدانەوەو شیكردنەوەی بۆ كراوە كە لە بنەڕەتدا وانیە، هەژماری من سیتسمێكی پێشكەوتوی بانكیە بۆ ژێرخانی ئەلكترۆنی بانكی لەهەرێمی كوردستان، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە دەستی پێكردوە ئەوەی ئەو كێشەی دروستكردبو لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا ئەوەیە كە باس لە بانكە فیدراڵیەكان دەكات، ئومێدەوارین لە نزكترین كاتدا دادگای فیدراڵی رونكردنەوەیەك یاخود راستكردنەوەیەك دەربكات چونكە ئەو بانكانەی لەناو هەژماری مندان هەمان ئەو بانكانەن كە لەناو سیستمی تەوتینی عیراقدان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group