ئەمریكا: گرنگی بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەدەین

پێش 2 هەفتە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی سێناتی ئەمریكی كرد كە لە سیناتۆران جۆنی ئێرنتس و تێد با‌دو و ژمارەیەك لە یاوەرانیان پێكهاتبون.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، لە كۆبونەوەیەكدا برەودان بە پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان، كێشەكانی هەولێرـ بەغدا و گفتوگۆی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان و دۆخی عیراق و هەرێمی كوردستان بەگشتی تاوتوێ كراون.
هەروەها هاتوە كە شاندەكە بەردەوامی پشتیگریی ئەمریكای بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان دوپاتكردۆتەوەو ئاماژەیان بەوەداوە كە ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك بایەخ و گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەدات، هەروەها ستایشی رۆڵی پێشمەرگەیان لە تێكشكاندنی داعش و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی عیراقدا كردوە.
لای خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانی پێزانینی بۆ بەردەوامی پشتگیریی سێنات و كۆنگرێسی ئەمریكای لە عیراق و هەرێمی كوردستان دەربڕیوەو جەختی لە خواستی عیراق و هەرێمی كوردستان بۆ برەودان بە هاریكاریی هاوبەش و پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەمریكا كردۆتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group