خۆراكی جیهانی: باكوری غەزە كەوتە ناو برسێتیەكی تەواوەتییەوە

پێش 1 هەفتە جیهان

نەوا-
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی (WFP)  رایدەگەیەنێت، باكوری كەرتی غەزە كەوتۆتە ناو برسێتیەكی تەواوەتییەوە. 
سیندی ماكین بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پرۆگرامی خۆراكی جیهانی رایگەیاندوە، باكوری كەرتی غەزە لەناو برسێتی تەواوەتیدایە ئومێدمان هەیە ئاگربەست رابگەیەنرێت تاكو بەزوترین كات خۆراك بگەیەنینە دانیشتوانەكەی.
سیندی راشیگەیاندوە كە دانیشتوانی غەزە پێویستیان بە ئاو و دەرمان و ئاوەڕۆ هەیە، ئێستا برسێتی بە تەواوەتی باڵی كێشاوە بەسەر باكوری غەزەدا كاتێك ئێمە باسی ئەو نەهامەتیە دەكەین هێشتا ململانێكان بەردەوامن ناتوانین بەتەنها بڵێین برسێتی لەوێ هەیە بەڵكو برسێتییەكی تەواوەتی هەیە تاكو دەگاتەوە باشورەكەی. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group