وەزیری دارایی هەرێم: زانیاری ناردنی موچە لەلای وەزارەتی دارایی عیراقە

پێش 1 هەفتە

وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە دابەشكردنی موچە لەعیراق كۆتاییهات ئەوكات چاوەڕی دەكەین لە هەرێمیش دەستپێبكات.
ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەمو ئەو هەنگاوانەی لەلای حكومەتی هەرێم پێویستبوە وەزارەتی دارایی هەمو ئەو هەنگاوانەی جێبەجێكردوە ئەوەی كە ماوەتەوە چاوەڕوانی ئەوە دەكەین كە دوای تەواو بونی موچە لە بەغداوە لەلای ئێمەش دەستپێبكات لەلایەنی ئێمەوە هیچ ئاستەنگێك نەماوە.
سەبارەت بەوەی ئەم هەفتەیە موچەی فەرمانبەران لە بەغداوە دێت، وەزیری دارایی وتی: ئەو زانیارییە لەلای وەزارەتی دارایی عیراقە.
لەبارەی سەردانی شاندی تی بی ئای-ـەوە ئاوات جەناب نوری وتی: تی بی ئای هاتۆتە هەرێم بەشدارە لە پرۆسەی هەژماری من، چونكە هەژماری من سیستمە بانك نیە وەك هەندێك كەس بە بانك تێیگەیشتون ئەو سیستمە چەندین بانك تیایدا بەشدارە ئەو بانكانە هەمویان لەلای بانكی ناوەندی عیراق دانپیادانراون، تی بی ئای هاتوە بانكێكی حكومیە لە تەوتیتنی عیراقدا بەشدارە هەمو بانكەكانی تریش لە تەوتیندا بەشدارن ئەوەی كە لە هەژماری مندان، چونكە هەنگاوی یەكەم لە هەژماری من بە تەوتین دەستپێدەكات.
ئەم لێدوانەی وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە تائێستا فەرمانبەران موچەی مانگی نیسانیان وەرنەگرتوەو كۆتایی هەفتەی رابردوش لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دارایی عیراق ئاشكرای كرد كە دەستیان كردوە بە تەمویلكردنی موچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group