وەزارەتی ناوخۆی عیراق بەدواداچون بۆ كێشەكانی سنورو گومرگ لە هەڵەبجە دەكات

پێش 1 هەفتە

شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی عیراق سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەكات بەمەبەستی رێكخستنەوەو چارەسەركردنی كێشەكانی سنورو گومرگ.
لە راگەیەنراوێكدا پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردۆتەوە، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە پێشوازیكردوە لە شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە سەرۆكایەتی سمكۆ نازم بریكاری وەزیری ناوخۆی عیراق و بەڕێوەبەری سنوری گومركی عیراق شاندی یاوەریان.
هەروەها هاتوە كە لە كۆبونەوەیەكدا باس لە گرفتی خاڵە سنورییەكان و رێكخستنەوەیان و چاكسازیكردن لە بواری سنوری و گومرگی و دەستنیشانكردنی ئەو گرفتە سنورییانەی نێوان هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتی دراوسێ كراوە.
هەر لە كۆبونەوەكەدا پارێزگاری هەڵەبجە جەختی لە هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی و پاڵپشتی ئیدارەی پارێزگاكەی دوپاتكردۆتەوەو شاندی بەغدا هەمو پشتیوانیەكی وەزیری ناوخۆی عیراقیان بۆ  داواكارییەكانی پارێزگاكە دەربڕیوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group