گوژمەی 465 ملیۆن دینار بۆ رێگاسازی لە هەڵەبجە تەرخان دەكرێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی كوژمەیەك بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی رێگاسازی.
وەزاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەپێی فەرمانێكی وەزاری باسی لەوەكردوە، رەزامەندی نیشاندراوە لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 465 ملیۆن و 795 هەزار دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی رێگاسازی، ئەو گوژمەیە لەسەر رێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی روكنی شارەوانی لە سنوری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەیە.
ئاماژەشكراوە، بەپێی رێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات فەرمانی وەزاری بۆ دەرچوە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی رێگاسازی لە گەڕەكی فەرمانبەران بۆ قۆناغی یەكەم لە سنوری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group